مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی پارێزگاری نوێی هەولێر دەکات

ئەمرۆ 3ی10ی2019 بەڕێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی یەکێتی زانایان بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی سەردانی بەرێز د. فەرسەت سۆفی وەک پارێزگاری نوێی هەولێریان کرد.


لەدانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و تەئکیدی لەوە کردەوە ئەرکی بەرێزیان لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پارێزگای هەولێر ئەمانەتێکەو بەجێگەیاندنی هەنگاوێکی گەورەیە.


هەروەها گوتیشی: ئێمە لە یەکێتی زانایانەوە پاڵپشت و هەماهەنگی تەواوی هەر کارو هەنگاوێکین، کە لە خزمەتی خەڵک و سەقامگیری کۆمەڵایەتی و بەرژەوەندی نیشتمان بێت و دڵنیاشت دەکەین کە هاوکارو پاڵپشتی بەرێزتانین.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د. فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر وێڕای بەخێرهان و سوپاسی هەڵوێستی یەکێتی زانایان تەئکیدی کرد، کە رۆڵی کاراو گرنگ لەناو کۆمەڵگە دەگێڕن.


هەروەها گوتیشی: بە تەئکید زۆر پێویستمان بە پاڵپشتی و پێشنیارو هەماهەنگی ئێوەیە، چونکە ئێوە لەناو خەڵکن و خەڵکیش دڵی خۆی لای ئێوە دەکاتەوە، وە کاری ئێمە پرۆسەیەکی هاوبەشە هەموومان دەبێ بە گیانی تەواوکاری و هەماهەنگیەوە کار بکەین و لە خزمەتی گشتی هەنگاو بنێین.