بەهۆی وەفاتی خێزانیەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی د. محمد نصرالله دەکات

ئەمرۆ بەیانی 6ی10ی2019 خاتوو (فاتیمە محمود)ی خێزانی بەرێز د. محمد نصرالله ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایانی ئایینی پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستاوو خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


برای بەرێزمان د. محمد نصرالله هەورامانی


بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە ئەمرۆ بەیانی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە)ی خێزانی بەرێزتانمان پێگەیشت، کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و خانەوادەو کەس و کاری بەرێزتان دەکەین و خۆمان بە هاوخەمی بەرێزتانین دەزانین.


لەخوای گەورە داواکارین جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و سەبرو ئارامی بەجەنابتان و خانەوادە بەرێزەکەتان ببەخشێت، خوای گەورە ئەجرو سەوابتان بداتەوە.


انا لله وانا الیه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


6ی10ی2019