لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان چەند چالاکیەک ئەنجام دەدات

رۆژی 6ی10ی2019 لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی مامۆستا مەلا حمەئەمین کەلاری بەرپرسی لق و ستافی کارگێری کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام داو کۆمەڵێک پرس و بابەتی سنوری لق و ناوچەکە باس کرا.


هەروەها رۆژی دووشەممە 7ی10 شاندێکی لقی گەرمیانی یەکیێتی زانایان بەسەرپرستی بەرێز مامۆستا مەلا حەمەئەمین کەلاری بەرپرسی لق سەردانی شاری سلێمانی کردو لەلایەن ستافی لق پێشوازی کران و لە دیدارێکی دۆستانە کۆمەڵێک پرسیان تاوتوێ کرد.


پاشان سەردانی بەرێز مامۆستا مەلا نەجمەدین شەمساوایان کردو لە نزیکەوە هەواڵیا پرسی، دواتر سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانیان کردو لە دانیشتنێکدا باسیان لە کۆمەڵێک بابەت کرد.


دواتر سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانیان کردو لە نزیکەوە ويرای دووپاتکردنەوەی هەماهەنگی و بەرز نرخاندنی رۆڵی زانایان چەند پرس و بابەتێکی تریان تاوتوێ کرد.