لقی سۆرانی یەکێتی زانایان چەند چالاکیەک ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ 8ی10ی2019شاندێکی باڵای لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەیاوەری بەرپرس و کارگێڕانی ناوچەی سۆرانی یەکێتی زانایان و بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا مەلا خالد مەلەکی بەرپرسی لق سەردانی هێزی خەباتی سۆرانی کردو پیرۆزباییان لێ کردن.


شایانی باسە هێزەکانی خەبات هێزێکی تایبەتە لەژێر چاودێری جەنابی سەرۆک بارزانی دامەزراوەو مەبەست لە دامەزراندنی تێکەڵ کردنی ئەزموونی رابردووی پێشمەرگایەتی و تواناکانی ئەمڕۆیە بۆ زیاتر خزمەت کردنی کوردستان.


هەر ئەمڕۆ شاندێکی باڵای لق بەسەرپەرشتی بەرپرسی لق بەڕێز مامۆستا مەلا خالد مەلەکی سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی سۆرانی کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز کاک کاوە کە جەنابیان وەکو سەرۆکی شارەوانی سۆران دستبەکاربووە.