لقی موسڵی یەکێتی زانایان سەردانی ناوچەی بەردەڕەش دەکات

ئەمرۆ 8ی10ی2019 شاندێکی لقی موسڵی یەکێتی زانایان سەردانی ناوچەی بەردەڕەشی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کردو لەلایەن بەرێز مامۆستا مەلا ئیبراهیم شێخا بەرپرسی ناوچەو ستافی ناوچە بەگەرمیەوە پێشوازی کران.


لە دانیشتنێکی دۆستانەدا هەردوولا کۆمەڵێک پرس و بابەتی هەنوکەیی و ناوچەیی باس کراو تیشک خرایە سەر رۆڵ و پێگەی زانایان لە خزمەتکردنی پتری ئیسلام و موسڵمان.
هەروەها چەند پێشنیارێک تاوتوێ کراو تەئکید لەسەر گرنگی هەماهەنگی و کاری هاوبەش کرایەوەو دانیشتنەکە سەرکەوتووانە کۆتایی هات.