ئەنجومەنی باڵای فەتوا کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

ئەمرۆ 8ی10ی2019 بە سەرپەرشتی بەرێز د. حسن خالد موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتواو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا کۆبوونەوەی ئاسایی لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە چوو.


سەرەتای دانیشتنەکە بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای فەتوا کۆبوونەوەکەی کردووەو باسی لە کارو بەرنامەی رابردووی ئەنجومەن و ئامانجی دانیشتنەکە کردو کۆمەڵێک پرس و پێشهاتی خستە روو، کە جێی بایەخ و ئەولەویەتی کاری ئەنجومەنی باڵای فەتوان.


دواتر چەند بابەتێکی تایبەت بە بواری مەعامەلاتی مالی گەنگەشە کراو گفتوگۆی تێرو تەسەلی لەبارەوە خرایە روو، وە بەڵگە و بۆچوونی زانایانی پێشین و نوێی پەیوەست بە بابەتەکە تاوتوێ کران و چەند فەتوایەکی لەو بارەوە یەکلایی کردەوە.


هەر لە دانیشتنەکەدا ئەنجومەنی باڵای فەتوا کۆمەڵێک پرسیارو بابەتی تری هاوچەرخی خستە بەر باس و لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون و بەرنامەی کار بۆ ئەوەی لە ئایندە کاری لەسەر بکەن و بڵاوی بکەنەوە.


شایەنی باسە ئەنجومەنی باڵای فەتوا کۆی کارو بەرنامەی بە ئاراستەی خزمەتی ئیسلام و موسلمانانەو لەسەر رێڕەوێکی تایبەت و زانستی و بەپێی شارەزایی و لە چوارچێوەی تێگەیشتنی گەورە زانایانی نێو مەزاهیبی فیقهی ئیسلامی هەنگاو دەنێت و فەتوای تایبەت بە خۆی بڵاو دەکاتەوە.