مامۆستا مەلا قاسم ئیلنجاغی کۆچی دوایی کرد

ئەمرۆ 9ی10ی2019 مامۆستا مەلا قاسم ئیلنجاغی کارگێری لقی کۆیەی یەکێتی زانایان لە خولی پێشتر کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لقی کۆیە پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


( كُـلُّ نَفْـسٍ ذَآئِـقَةُ الْمَوْتِ وإنَّـمـا تـُوَفَـونَ أجـورَكـم يومَ القيــامــة )


خانەوادەی بەرێزی مامۆستا مەلا قاسم ئیلنجاغی


بـەداخەوە ڕۆژی 9ی10ی2019 هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا قاسم ئیلنجاغیمان پێگەیشت، کە لەشــاری کۆیە کۆچی دوایی کرد.


مامۆستای کۆچکردوو ساڵانێکی زۆر کارگێری لقی کۆیەی یەکێتی زانایان بووەو خزمەتێکی جوانی پێشکەش کردووەو بەردەوام بە ئامۆژگاری خەڵکی بەرەو چاکەو هەنگاوی خێر بردووە.
لەگەڵ هاوخەمیـی ودڵتەنگی پرســـە و سەرەخۆشی خۆمان ئــاراسته ی ڪەســوڪار و خانەوادەی جەنابی  (مامۆستا ملا قاسم بايز )ئیلنجاغی دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین مامۆستای بەڕێز بە بەھەشتی پان وبەرین شاد بکات و سەبرو ئارامیتان پێ ببەخشێت ..


 


انالله وانا اليه راجعون


لقی کۆیەی یەکێتی زانایان