شاندێکی باڵای مەجمەعی فیقهی گەورە زانایانی عیراق سەردانی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 9ی10ی2019 بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان لەبارەگای مەکتەبی تەنفیزی پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای مەجمەعی فیقهی گەورە زانایانی عیراق بۆ دەعوەو فەتوا، کە پێکهاتبوو لە بەرێز د. ساڵح حەمودی سەرۆکی شاندەکەو ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی باڵا.


لە دانیشتنێکی دۆستانەو لە چوارچێوەی پەیوەندی و هەماهەنگیە زانستی و رۆشنبیریەکانی نێوان دامەزراوەی ئایینی کوردستان و عیراق، جەخت لەسەر کۆمەڵێک پرس و بابەتی نێوان هەردوولا کرایەوە.


بە بۆنەی تێپەڕبوونی 49 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتی زانایان شاندی ناوبراو پیرۆزبایی خۆی ئاراستە یەکێتی زانایان کردو، دووپاتیان کردەوە کە پێوستە هەردوو بایەخی تەواو بە هەماهەنگی و پەیوەندی نێوانیان بدەن لەپێناو خزمەتکردنی کارە زانستی و مەعریفیەکانەوە.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاسی یەکێتی زانایانی ئاراستەی شاندەکە کرد کە سەرپەرشتی گەورەترین مەرجەعی فیقهی و ئایینی و فەتواو نوێنەرایەتی خەڵکی سووننە مەزهەب لە عیراق دەکەن، هەروەها باسی لەوە کرد کە پێویستە هەردوولا لەرێی ئالوگۆڕی تەجروبەی خۆیان و هەماهەنگی زیاتر لەپێناو رووبەڕووبوونەوەێ بیری توندڕەوی و بڵاو کردنەوەی بیری میانڕەوی و دادپەروەری کاری باشتر بکەن.


شایەنی باسە لەو دانیشتنە هەر یەک لە بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. عومەر حسن مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی بەژداری دانیشتنەکە بوون.