ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی دڵنیایی تأمین و کۆمپانیاکانی دڵنیایی لەئیسلامدا روون دەکاتەوە

لە فەتوایەکی تازەیدا لە بەرواری 8ی10ی2019 سەبارەت بە حوکمی دڵنیایی –تأمین-و کۆمپانیاکانی دڵنیایی لە ئیسلامدا ئەنجومەنی باڵای فەتوا روون دەکاتەوە.


لەو فەتوایە ئاماژە بەوە کراوە، کە وەک هەر بابەتێکی تری سەردەم دڵنیایی (تأمین) جێگای مشتومڕو قسە لەسەر کردن بووە لەنێوان زانایان و پسپۆڕانی بواری فیقهی ئیسلامی، هاوکات سەرجەم جۆرو بڕگەو لایەنەکانی تەئمین خراوەتە ڕوو، وە روانگەی شەریعەت و بۆچوونی زانایانی کۆن و سەردەم گەنگەشە کراوە.


لەبەشێکی فەتوایە فەتوایەکە هاتووە: تەئمینی هەروەزی و کۆمەڵایەتی (التأمین التعاونی) رێگەپێدراوەو گرفتێکی شەرعی تێدا نیە، بەڵکو کارێکی جوان و باش و کۆمەک و هاوکاریە.


هەروەها هاتووە: ئەو جۆرە تەئمینەی کە بە زۆر دەسەپێندرێ و ئیلزامیە لەلایەن هەندێ حکومەت و وەزارەت و دەزگای میریەوە لە بەر ناچاری دروستەو رێگە پێدراوە بۆ کەسانێک کە هیچ چارەیەکیان نەبێت و بە هیچ جۆرێک نەتوانن خۆیانی لێ رزگار بکەن بەو مەرجەی:


  یەکەم: پێویستە بە ئەندازەی ئەوەندەی کە داویەتی وەریبگرێتەوە کاتێک زەرەری کرد یان زیانی گیانی بەرکەوت.


دووەم: وە ئەگەر زێدەیەکیشی هەبوو پێویستە بیبەخشێت بە پرۆژەیەکی خەیری گشتی (مشروع عام).


سێیەم: تەئمینی بازرگانی لەبەر بەڵگەکانی سەرەوە کە ئاماژەیان پێدرا، نا دروستەو حەرامەو رێگە پێدراو نیەو داواکارین موسڵمانانی خۆشەویست خۆیان لێی بەدوور بگرن.


بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:


 


http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26531


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=170&scheme=