بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان کۆتایی بەخولێکی بەهێزکردنی زانستە شەرعیەکان هێنا

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 2019/10/17 بە ئامادەبوونی بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لقی شقلاوەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بۆ کۆتایهێنان بە خوڵی بەهێزکردن لە زانستە شەرعیەکان کە كۆمه لێك مامۆستایانی ئاینی سنوری شقلاوه بەژدارییان تێداکردبوو سێ مانگ بەردەوامبوو، کات ژمێر دووی دوای نێوەڕۆ مەڕاسیمێکی جوانی ئامادەکردبوو به مه به ستی کۆتاهێنان به م خوله.


سەرەتای مەڕاسیمەکە بە چەند ئایەتێک له قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد دواتر لە لایەن مامۆستا تحسین بەرپرسی لق وتەی بەخێر هێنان و ده ست خۆشی و پیرۆزبایی له به شداربوانی خول خوێندرایەوە. 


دواتر وتارێک پێشکەش کرا لە لایەن مامۆستا ملا عبداللە سەرۆکی یەکێتی زانایان لە وتارەکەیدا دەستخۆشی لە ستافی لقی شقلاوه و بەڕێوەبەرانی ئەم خولە کرد و تیشکی خستە سەر ڕۆلی مامۆستایانی ئاینی کە بەردەوام لە خزمەتی ئاین و خاک و وڵاتی خۆیاندان و ڕێگریان کردوە لە فکری توندڕەوی لە بەشێکی تری ووتەکانی باسکردن بوو لە ڕۆلی ئەو قاف و لقی شقلاوەی زانایان کە پێکەوە توانیتیان خزمەتێکی جوان بە دەڤەرەکە بگه یێنن.


هەڵبەتە بەشێکی زۆر لە مامۆستایان و بەر پرسانی حیزبی و حکومی و پیاو ماقولانی ده ڤه ره که ئامادەی ئەم مەڕاسیمەبوون.


ملا زهرالدین خیلانی /بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی شقلاەوەی یەکێتی زانایان