لقی سلێمانی یەکێتی زانایان سەردانی رێکخراوی زاد بۆ ژیانەوەی ئادەمیزاد دەکات

رۆژی 19ی10ی2019 شاندێکی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان و لێژنەی فەتوا بە مەبەستی هەماهەنگی و پەرەدان بە پەیوەندیەکان سەردانی رێکخراوی زاد بۆ ژیانەوەی ئادەمیزاد کردو بەگەرمیەوە لەلایەن ستافی رێکخراوەکە پێشوازی کران.


لە دانیشتنێکی دۆستانە کۆمەڵێک پرس و بابەت تاوتوێ کران و جەخت لە هەماهەنگی نێوان هەردوولاو کاری هاوبەش و گەیاندنی کۆمەکی کراو، لەلایەن خۆشیەوە رێکخراوی ناوبراو بەڵێنی هاوکاری و پاڵپشتی هەوڵەکانی یەکێتی زانایانیان لە خزمەتکردنی ئیسلام و موسڵمانان دووپات کردەوە.