بۆ پارێزگاریكردن لەحاجیانی كاروانەكەی،یەكێك لەمورشیدەكانی حەج لە قەرەباڵغی تەوافدا قاچی شكا.

مامۆستا مەلا سەعید عەبدولرەحمان حەمید كە ئیمام و خەتیبی مزگەوتی (هیزل)ە لەزاخۆ و یەكێكە لەمورشیدەكانی حەجی ئەمساڵ رۆژی دووشەممە 1/11/2010لەناو حەرەمی كەعبەی پیرۆز و لەكاتی رێنمایكردن و تەوافدا و بۆ پاراستنی گیانی حاجیەكانی كاروانەكەی لەو قەرەباڵغیەی ناو حەرەم،كەوتە ژێرپێی حاجیانی كیشوەری ئەفریقا و بەیاوەری تیمی پزیشكی و بەرپرسی كاروانەكەی(حمد ئەحمەد سلێڤانی)گەیەنرایە نەخۆشخانە،دوای پشكنین دەركەوت قاچی راستی

شكاوە و ئێستا گیراوەتە گەچ،بەڵام تەندروستی زۆرباشە و ورەیشی زۆربەرزە و دەڵێت بەپزیشكەكانم گوتوە دەبێ‌ پێش وەستان لەعەرەفە قاچم بكەنەوە و لەگەڵ حاجیانی كوردستان لەعەرەفە رابوەستم و رێنمایی حاجیان بكەم و دوعای خێر بەگەل و نیشتمان و كەسوكارم بكەم، لەبەسەركردنەوەی مامۆستا سەعید لەژورەكەی خۆی لەشاری مەككە پێی راگەیاندین كەوا ئەركی مورشیدی ئاینی تەنها حەجكردن و رێنمایی ئاینی نیە بەڵكو ئەركی نەتەوەیی و مرۆڤایەتیشی لەسەرشانە و دەبێ‌ جێبەجێی بكات. بەناوی ستافی راگەیاندن و بەرپرسانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان داوای سەلامەتی و چاكبونەوەی خێرا بۆ مامۆستا مەلا سەعید دەكەین كە بەراستی نمونەی مورشید و مامۆستای ئاینی كوردە.

راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف