لقی گه‌رمیان به‌شداری ئاشته‌وایی نێوان دوو عه‌شیره‌ت ده‌كات

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
شاندێكی لقی گه‌رمیان كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و به‌رپرسی لق‌و، مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌ مزگه‌وتی ته‌قوای شاری كه‌لار به‌شداریان كرد له‌ ئاشته‌وایی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ عه‌شره‌ته‌كانی نێرژی‌و له‌ك.

شایانی باسه‌: له‌ میانه‌ی ئاشته‌واییه‌كه‌دا، به‌ڕێز لێپرسراوی لق وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد‌و، پاداشتی لێبوردن‌و گه‌وره‌یی لێبوردوانی له‌ ڕۆژی دوایدا بۆ ئاماده‌بوان ڕونكرده‌وه‌.