بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پێشوازی مەولود لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆبویەوە

رۆژی سێشەممە ٥ - ۱۱ - ۲۰۱۹ کات ژمێر ( ۱۰ )بەیانی  بەسەرپەرشتی بەرپرسی لقەکەمان بەڕێز مامۆستا مەلا خالد مەلەکی و ئامەدەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان لقەکەمان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خۆ ئامادەکردن و پێشوازی کردن لە یادی لە دایک بونی پێغەمبەرمان  محمد ( د . خ ) ئەنجامدا.


لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر چۆنیەتی پێشوازی کردن لەم یادە پیرۆزەو بڕیاردرا ئەمساڵ بە گەرمو گوڕ تر ئەم یادە بەرز رابگیرێت.


پاشان لیژنە ناوچەکانی سەر بە لقەکەمان راسپێردران کە زۆرترین مەولوود لە سنووری خۆیان ئەنجام بدەن .