سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان؛ پیرۆزبایی له‌ وه‌زیری ئه‌وقافی شانشینی ئوردون ده‌كات

به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی شانشینی ئوردونی هاشمیه‌وه‌، به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز دكتۆر محمد أحمد الخلايلة ده‌كات، كه‌ تیایدا هاتووه‌:


له‌ دڵه‌وه‌ به‌خته‌وه‌ر و دڵخۆشین، به‌ ده‌رچوونی فه‌رمانی شاهانه‌ی بوونی به‌ڕێزتان به‌ وه‌زیری ئه‌وقافی شانشینی ئوردونی و ڕابردووی به‌ڕێزتان گه‌واهی شایه‌نی توانستی جه‌نایتانه‌ و فه‌رمان و بڕیارێكی له‌جێ و درووسته‌.


هیواخوازین هه‌ر له‌به‌ره‌وپێشچوونی به‌رده‌وامدابن بۆ خزمه‌ت و خێر و خۆشی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌تان و له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ وه‌ك یه‌كێتی زانایان؛ وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن  بۆ به‌ڕێزتان، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی برایانه‌ و هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی زیاتری نێوانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌.