لە پەراوێزی مانگی مەولود لقی رانیەی یەکێتی زانایان کتێب بەسەر زانایان دابەش دەکات

ئەمڕۆ سێ شەمە 12/11/2019 بەبۆنەی یادی لەدایک بونی پێشەوای مرۆڤایەتیمان پێغەمبەر محمد صلي الله علیه وسلم لقی ڕانیە ی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان هەستا بەدابەشکردنی زنجیرەی کتێبی دکتۆر علی صلابی کە لە لایەن مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانەوە بۆ مامۆستایانی فەتواو کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان دابین کرابوو.
ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێز دکتۆر ابراهیم ملا عبدالباقی هەرتەلی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە هەستا بەدابەشکردنی کتێبی ناوبراو بەسەر کاگێڕانی لق و مامۆستایانی لیژنەی فەتواو بەرپرسی ناچەکان.