لقی شه‌قلاوه‌ سوپاسنامه‌یه‌ ك بۆ به‌رێوبه‌رایتی ئه‌وقافی شه‌قلاوه‌ ده‌نێرێت‌و كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیش چاره‌سه‌رده‌كات

راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه‌:
رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 1/11/2010 لقه‌كه‌مان لقی شه‌قلاوه‌ سوپاس نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قلاوه‌ كرد، به‌ بۆنه‌ی خه‌رج كردنی بڕی (1000000) یه‌ك ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی باره‌گای لقه‌كه‌مان‌و، به‌ هه‌ڵوێستێكی جوانی له‌ قه‌ڵه‌م دا.

رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2/11/2010 لیژنه‌ی فه‌توای لقی شه‌قلاوه‌ دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا، به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، له‌ دانیشته‌كه‌دا كێشه‌یه‌كی میراتیان چاره‌سه‌ركرد كه‌ ده‌گه‌رایه‌وه‌ بۆ كێشه‌یه‌كی هه‌ڵپه‌سرێراوی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو.