چالاکیەکانی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان

ئەمڕۆ پێنچ شەممە ڕێکەوتی ۱٤ـ۱۱ـ۲۰۱۹بەڕێز (دکتۆر عبدالله ئاکرەیی) ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان بە بابەتێک بەشدار بوو لە پانێڵەکی ناوخۆیی بە ناونیشان ( ژیانناما پێغەمبەری ب دیدەکا ئاکادیمی) کە لە لایەن کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ بۆ مامۆستا و قوتابیانی کۆڵێژ ـ پشکی پەروەردە لە هۆڵی (فەزلونی) هاتبوو ڕێکخستن


لەو پانێڵەدا د. عبدالله ئاکرەیی بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بە تێرو تەسەلی تیشکی خستە سەر چەند لایەنێکی ژیانی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت)، چەند وانەیەکی گرنگی بۆ ئامادەبووان خستە روو.


لەلایەکی ترەوە هەر ئەمڕۆ لە سەر داوای بەڕێوەبەرو ستافی مامۆستایانی قوتابخانەی کشتاو لە ڕوڤیا  مامۆستا مەلا ابراهیم شێخا بەرپرسی راگەیاندنی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بابەتێکی لە سەر (گرنگی دان بە پەروەردەی منداڵ ) بە قوتابیانی قوتابخانەی ناوبراو پێشکەش چەند خاڵێکی گرنگی لەو بارەوە بۆ قوتابیان شیکردەوە.