سەرۆکی یەکێتی زانایان رۆڵی رێکخراوی جیهانی دەرچووانی ئەزهەر لە پێگەیاندنی بانگخوازان و ئەزمونی بانگەوازی بەرز دەنرخێنێت

بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان لەمیانەی دیداری لەگەڵ بەرێز دکتۆر محمد عبدالفوزەیل ئەلقوسی سەرۆکی رێکخراوی جیهانی دەرچووانی ئەزهەرو شێخ ئوسامە یاسین جێکری ئەنجومەنی بەرێوەبردنی رێکخراو، باسی لە رۆڵی ئەزهەرو رێکخراوی جیهانی بۆ دەرچووانی ئەزهەر کرد، کە لەسەر ئاستی جیهانی ئیسلامی جێدەستی دیارە لە بڵاوکردنەوەی بیری میانڕەوی و نەهێشتن و کەمکردنەوەی هزری تیرۆرو توندڕەوی.


سەرۆکی یەکێتی زانایان لەو دیدارە گوتیشی:   پێویستە سەرجەم دەزگاو ناوەندە فکری و ئایینیەکان سوود لەو ئەزمونەی رێکخراوی ناوبراو وەربگرن، لەرێی کردنەوەی خول و ئالوگۆڕی هزرو رۆشنبیری و ئاستە زانستیەکانەوە، بەتایبەت پێویستە سەرجەم وتاربێژو بانگخوازان لەرێی هۆشیاری فکری و تەجرەبە وەرگرتن لە گەورە زانایان و مەنهەجی ئەزهەر لەرووی کاری بانگەوازی و کاری فەتواو پێداچوونەوە بە ئوسلوب و گەیاندنی پەیام و خوێندنەوەی واقع ، بۆ ئەوەی بتوانن ئاراستەی خەڵک و بەتایبەت گەنجان بەرەو رێی راستەقینە و هۆشیاریەکی دروستی ئایینپەروەری ببەن.