میسڕ: سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەشداربووانی خولی چوراەم لە دیداری وەکیلی ئەزهەری شەریف چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن

رێکخراوی جیهانی دەرچووانی ئەزهەر لە چوارچێوەی خولی زانستی بۆ مامۆستایانی ئایینی کوردستان، دیدارێکی تایبەتی بۆ شاندی زانایانی کوردستان بەسەرپەرشتی د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ مەشیخەی ئەزهەرو نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەزهەر بەرێز شێخ ساڵح عەباس رێکخست.


لەو دیدارە وەکیلی ئەزهەر وێرای بەخێرهێنان جەختی لە رۆڵی رێکخراوی جیهانی دەرچوانی ئەزهەر کردەوەو ئاماژەی بە رۆڵی زانایانی کورد کرد لە پرۆسەی هۆشیاری و بڵاو کردنەوەی ئیسلام و بیری میانڕەوی.


لە لایەن خۆشیەوە سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاسی پێشوازی و هەماهەنگی مەشیخەی ئەزهەرو رێکخراوی جیهانی دەرچووانی ئەزهەری کرد، لەسەر ئەو گرنگیدان و هەماهەنگیە بەردەوامەی لەنێوان کوردستان و میسڕ دەینوێنن.


هەروەها گوتی: ئێمە وەک زانایانی کورد خۆشحاڵین لە هەنگاوە ئالوگۆڕی تەجرەبەی زانستی و فکری و رۆشنبیری دەکەین و لەپەراوێزی چوارەمین خولی شیاندنتان بۆ زانایانی کورد تەقدیری هەوڵ و کۆشش و هەنگاوەکانی شێخی ئەزهەرو رێکخراوی جیهانی دەرچووانی ئەزهەر دەکەین.


شایەنی باسە ئەم خولە لە چوارچێوەی بەرنامەی راهێنان و ئالوگۆڕی زانستی و هزری دێت، کە لە وڵاتی میسر بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە، بە ئامانجی بایەخدان بە هزری وەسەتیەت و بڵاوکردنەوەی میانڕەوی و رێگری کردن لە بیری توندڕەوی و تیرۆرو زمانی زبرو هەڕەشە.


جێی ئاماژەیە هەر یەک لە بەرێزان د. عبد الدایم نەسیر راوێژکاری شێخی ئەزهەرو ئەمینداری رێکخراوی ناوبراو ئامادەی دیدارەکە بوون و لەگەڵ بەشدار بووانی خولەکە گفتوگۆی تێرو تەسەلیان ئەنجام دا.