بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان پێشوازی لە لێژنەی ئەوقاف و كاروباری پەڕلەمانی كوردستان دەکات

سەرلەبەیانی ( 18/11/2019 ) بەرێز شێخ نیاز ڕاغـب نقشبندی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەئامادەبونی مامۆستاملا شێخ موسی سیدیحیی باقلانی و كارگێرانی لق پێش وازیان كرد لە (لیژنەی ئەوقاف بۆ كاروباری ئایینی لەپەڕلەمانی كوردستان)


شێخ نیاز نقشبندی خۆش حالی خۆی بەهاتنیان دەربڕی و دواتر گفتوگۆ لەسەر جەند بابەتێكی گرنگی هەنۆكەیی باس كرا,


دواتر لیژنەی ئەوقاف بۆكاروباری ئاینی لەپەڕلەمانی كوردستان پاڵ پشتی خۆیان دەربڕی بۆ یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و لقی هەولێری یەكێتی زانایان بەتایبەتی تر .


دواتر بەیاوەری بەرپرسی لق سەردانی لیژنەی فەتوا و لیژنەی ئاشتەوەی یان كرد و دەست خۆشی زۆریان هەبو بۆ ستافی لقی هەولێری یەكێتی زانایان و هەردوو لیژنەی فەتواو ئاشتەوای , بۆ ئەو هەمو هەول و خزمەت كردنی هاولاتیان



ملارعـد ئۆمەربلی : بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان .