مه‌ لا ناوبانگی كوردستان ده‌ پارێزێت

مامۆستایانی ئایینی ئه‌ و چینه‌ سه‌ ره‌ كییه‌ ئه‌ ساسییه‌ ن له‌كۆمه‌ لگای كوردیدا كه‌ هه‌ رده‌ م له‌ خه‌ می میلله‌ ته‌ كه‌ یاندا ژیاون و ئه‌ ژین ئه‌ مه‌ ش شاهیدی زۆرینه‌ ی خه‌ ڵكی كوردستانی له‌ سه‌ ره‌ كه‌ مه‌ لای ئایینی و (ئیتحادی زانایان)چۆن به‌ به‌ رده‌ وامی له‌ پاڵ به‌ جێهێنانی ئه‌ ركه‌ ئایینیه‌ كاندا ئه‌ ركێكی گه‌ وره‌ و یه‌ كجار به‌ نرخیان له‌ بیر نه‌ كردووه‌ و شه‌ وورۆژیان بۆخستووه‌ ته‌ سه‌ ر یه‌ ك و خۆیان به‌ پێشمه‌ رگه‌ و دڵسوزو خه‌ مخۆرو خزمه‌تكاری گه‌ له‌ كه‌ ی خۆیان زانیوه‌ و ده‌ زانن

به‌ ڵام به‌ داخه‌ وه‌ به‌ رده‌ وام كۆمه‌ ڵێك داخ له‌ دڵ و بێویژدان چاویان به‌ مه‌ لاو ووتاری مه‌ لا هه‌ ڵنایه‌ ت و شه‌ ڕ به‌ مه‌ لا ده‌ فرۆشن و داخی دڵ و زوخاوی چه‌ندساڵه‌ ی بۆگه‌ نیان به‌ م چینه‌ خه‌ مخۆره‌ به‌ ئایین و نیشتمان ده‌ ڕژن و ڕابردووی دڵسۆزی و گیان فیداییان له‌ بیر ده‌ كه‌ ن و به‌ غاوه‌ غاو كه‌ ر یان هاته‌ هات ناویان ده‌ نێن

ئه‌ مه‌ ش له‌ نوسراوه‌ سه‌ قه‌ ت و بابه‌ ته‌ پڕله‌ قین و داخ له‌ دڵه‌ كه‌ ی (به‌ دران حبیب)دا ده‌ رده‌ كه‌ وێت كه‌ من پێم وایه‌ ئه‌ و كابرایه‌ (نه‌ به‌ دره‌ و نه‌ حبیب) چونكه‌ زۆر زۆر بێویژدانانه‌ هێرش ده‌ كاته‌ سه‌ ر مه‌ لاو به‌ هاوبیرانی ئیرهاب و تیرۆر ناویان لێده‌ نێت و هاوتایان ده‌ كات

من پێم وایه‌ ئه‌ م كابرایه‌ تووشی نه‌ خۆشیی بووه‌ ئه‌ گینا چۆن ده‌ بێت ڕه‌ نجی چه‌ ندساڵه‌ ی مه‌ لا له‌ بیر بكرێت و به‌ رز نه‌ نرخێنرێت باشه‌ خۆ هه‌ ر مه‌ لاو ئیتیحادی مه‌ لاكانه‌ له‌ هه‌ موو كاته‌ ناسكوو چاره‌ نوسسازه‌ كاندا له‌ خه‌ میی به‌ رده‌ وامی گه‌ له‌ كه‌ یدا بووه‌ با به‌ دران و ئه‌ وانه‌ ش وه‌ ك ئه‌ و بیر ده‌ كه‌ نه‌ وه‌ كاتێكمان پێبڵێن كه‌ ئه‌ م كوردستانه‌ شیرینه‌ پێویستی به‌ مه‌ لا بوبێت و مه‌ لا گیان فیدایی خۆی نیشان نه‌ دابێت و خۆی لێبه‌ دوور گرتبێت خۆ هه‌ ر مه‌ لاو ووتاری مه‌ لایه‌ كه‌ خه‌ ڵكی به‌ شه‌ ره‌ فوو موسڵمانی كوردستان هه‌ ڵئه‌ نێن بۆ ئه‌ وه‌ ی بچن به‌ ده‌ م دیاری كردنی چاره‌ نوسیانه‌ وه‌ ئیتر نازانم بۆ هه‌ ر جاره‌ ی عه‌ نته‌ رێكمان لێراست ده‌ بێته‌ وه‌ و هێرشی بێڕه‌ وا ده‌ كه‌ نه‌ سه‌ ر مه‌ لا و ئیتیحادی مه‌ لایان له‌ ئه‌ وان بێت مه‌ لا هیچی بۆ كوردوو كوردستان نه‌ كردووه‌

باشه‌ خۆشاهیدی چه‌ ندجاره‌ ی سه‌ رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ و سه‌ رۆكی هه‌ رێمی كوردستان وزۆرێك له‌ لێپرسراوه‌ به‌ ویژدانه‌ كان دوباره‌ و چه‌ ند باره‌ ده‌ بێته‌ وه‌ كه‌ كورد بێ مه‌ لا نایكرێ و مه‌ لا به‌ شێكی سه‌ ره‌ كی و خه‌ مخۆری ڕاسته‌ قینه‌ ی ئه‌ م میلله‌ ته‌ به‌ شخوراوه‌ یه‌

ده‌ مه‌ ویت بیری به‌ دران بهێنمه‌ وه‌ كه‌ ساڵی پار له‌ م كاته‌ دا كۆمه‌ ڵێك له‌ زانایانی كوردستان سه‌ فه‌ ریكی مێژوییان كرد بۆ ووڵاتی میسرو زانكۆی ئه‌ زهه‌ ر به‌ جلی كوردی و مێزه‌ ری كوردییه‌ وه‌ له‌ گه‌ وره‌ ترین زانكۆی جیهاندا داكۆكییان له‌ سه‌ ر مه‌ سئه‌ له‌ نه‌ ته‌ وایه‌ تیه‌ كان ده‌ كردوو گه‌ لی میسرو زانكۆی دێرینی ئه‌ زهه‌ ریان له‌ و زوڵمو سته‌ مانه‌ ئاگادار كرده‌ وه‌ كه‌ به‌ سه‌ ر ئێمه‌ ی كوردی كورد زوباندا هاتووه‌ له‌ به‌ رانبه‌ ردا سه‌ رۆكی زانكۆی ئه‌ زهه‌ رو شێخی ئه‌ زهه‌ رو موفتی دییاری میسری هاوخه‌ می خۆیان بۆئێمه‌ ی كورد ده‌ ربڕی و په‌ یمانی ئه‌ وه‌ یان پێداین كه‌ مێژووی پڕسه‌ روه‌ ری كوردو ئه‌ و هه‌ موو زوڵمه‌ ی كه‌ لێتان كراوه‌ بیكه‌ ین به‌ محازه‌ ره‌ و له‌ زانكۆی ئه‌ زهه‌ ردا بیڵێین به‌ قوتابیانی ئه‌ زهه‌ ر ئه‌ مه‌ یه‌ خه‌ مخواردن و دڵسۆزی مه‌ لای كورد بۆنیشتیمانه‌ كه‌ ی نه‌ ك تێكدان و شێواندنی ئارامی كوردستان

من لێره‌ وه‌ داوا له‌ سه‌ رۆكی هه‌ رێمی كوردستان ده‌ كه‌ م بو پێیه‌ ی سه‌ رۆكی هه‌ رێمه‌ و به‌ رپرسیاریه‌ تی یه‌ كه‌ می له‌ سه‌ ره‌ وه‌ به‌ و پێیه‌ ش كه‌ كوڕه‌ مه‌ لایه‌ میرازێكی باشی (به‌ دران) بگرێت بۆ ئه‌ وه‌ ی جارێكی تر ژاوه‌ ژاو نه‌ كا ت به‌ رانبه‌ ر مه‌ لای كورد

هه‌ رچه‌ ندئێمه‌ ی مه‌ لای كورد به‌ ووڕاوه‌ كردنی هه‌ زاره‌ های وه‌ ك به‌ دران پشت له‌ كوردوو كوردستانه‌ كه‌ ی خۆمان هه‌ ڵناكه‌ ین و گیان و ماڵ و ژینی خۆمان داده‌ نێین له‌ سه‌ ر ئه‌ وخاكه‌ ی كه‌ تێیدا له‌ دایك بووین به‌ رده‌ وام شه‌ وو ڕۆژ ده‌ خه‌ ینه‌ سه‌ ر یه‌ ك وه‌ كاری هه‌ میشه‌ یی خومان بۆ پێشخستن و پێشكه‌ وتنی ئه‌ م كوردستانه‌ شیرینه‌ و ناوبانگی كوردستان به‌ رز ڕاده‌ گرین
با ناحه‌ زانی مامۆستایانی ئایینی دڵنیابن به‌ ری خۆری پرشنگداری مه‌ لا به‌ بێژنگی ڕزاوی ئه‌ وان ناگیریت
له‌ كۆتاییدا ده‌ ڵیم كاك به‌ دران بۆ به‌ ویژدانه‌ وه‌ ئاوڕێك له‌ و هه‌ موو چالاكی و دڵسۆزییه‌ ی مامۆستایانی ئایینی و ئیتیحادی زانایان ناده‌ یته‌ وه‌ و به‌ ڕاشكاوی بڵێیت به‌ چاوی خه‌ وه‌ وه‌ ئه‌ و بابه‌ تانه‌ م نوسی و داوای لێبوردن له‌ زانا گه‌ وره‌ و مه‌ لا خه‌ مخۆره‌ كانی كوردستان ده‌ كه‌ م
گۆڕی ئه‌ م زانا گه‌ وره‌ یه‌ پڕله‌ نوور بێت كه‌ ده‌ فه‌ رمووێت
(به‌ عزه‌ ئه‌ شخاصێ هه‌ یه‌ مه‌ یلی له‌ لیمۆخواردنه‌)
( زائیقه‌ ی به‌ عزێكی ترمه‌ یلی ترێ و هه‌نجیرئه‌ كا)
كه‌ عبه‌ كه‌ چ نابێت به‌ كوردی ناوی كورستان ئه‌ به‌ م (
پێی بڵێن واعیز به‌ توركی بۆچی من ته‌ كفیر ئه‌ كا)


پێشنوێژو ووتار خوێنی مزگه‌ وتی (الرحمن) له‌ سلێمانی
masoudjaf@yahoo.com