مامۆستا شێخ عوسمانی سیرێ کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ هەینی 22ی11ی2019 کەسایەتی دیاری ئایینی مامۆستا شێخ عوسمانی سیرێ کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کارو خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 


بەناوی خوای گەورە و میهرەبان


خانەوادەی بەرێزی مامۆستا شێخ عوسمانی سیرێ


برای بەرێزمان مامۆستا شێخ عابد سیرێ


بەداخەوە ئەمرۆ هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا شێخ عوسمانی سیرێ)مان پێگەیشت، وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، لەدڵەوە نیگەران و خەفەتباری کردین.


مامۆستا شێخ عوسمانی سیرێ وێرای ئەوەی کەسایەتیەکی ئایینی و نیشتمانی بوو، لەهەمان کات هەڵکەوتووێکی دیاری نێو کۆڕی زانایانی کوردو پەیڕەوانی تەریقەتی نەقشبەندی بوو، بەدرێژایی تەمەنی خزمەتی ئیسلام و موسڵمانانی کردووەو جێدەستی لە پێگەیاندن و پەروەردەو پاڵپشتی ئەهلی عیلم و عیرفان دیارو بەرچاوو بووە، کەسایەتیەکی سادەو خواناس و زاهیدو قسەخۆش و کۆمەلایەتی بوو، بۆیە لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە بەرێزەکەتان و کەس و کارو دۆست و خۆشەویستانی مامۆستای رەحمەتی دەکەین و، لەخوای گەروە داواکارین رۆحی مامۆستا شێخ عوسمان بە فیردەوسی ئەعلا شاد بکات و سەبرو ئارامی بە خۆتان و خانەوادەی بەرێزتان ببەخشێت.


انا لله وانا الیه راجعون


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


22ی11ی2019