بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان بەشداری كردنەوەی مزگەوتی (حاجی محمد سۆفی ) لە كۆمەڵگەی شاوێس دەکات

دوای نوێژی عصری (25/11/2019) بەڕێز شێخ نیاز راغب نقشبندی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەوتارێك بەشداری كردنەوەی مزگەوتی ( حاجی محمد سۆفی ) كرد لەكۆمەلگەی شاوێس بەئامادەبونی بەرێز مامۆستا نجم عبداللە بەرێوەبەری ئەوقافی دەوروبەری هەولێر ,


شێخ نیاز نقشبندی باسی گرنگی مزگەوت كردلە شارو لادێ شوێنی كۆبونەوەی ئیمانی حەفتانەو رۆژانەی بڕوادارانە
هەروەها باسی لەرۆلی زانایان كرد و ئاماژەی كردبەوەی لە هەرشوێنێك مزگەوت ومامۆستای لێبێ ئەوشوێنە ئاوەدانە و باسی لە گەورەی پاداشتی خێرخوازان كرد لەئاوەدان كردنی مزگەوتی مالی خودای گەورەو و باسی لە خێرو پاداشتی نوێژ خوێنان كرد كە بەنوێژو زیكرو عیبادەت مزگەوتی مالی خودا ئاوەدان دەكەن .

ملارعـد ئۆمەربلی : بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان