لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات

دوێنێ سێ شەممە ۲٦ - ۱۱ - ۲۰۱۹ کۆبوونەوەی  ئاسایی مانگانەی لقەکەمان بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا مەلا خالد مەلەکی و ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی لیژنە ناوچەکان لە بارەگای لقەکەمان بەڕێوەچوو.


لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر چەند بابەتێک لەوانە:


کارو چالاکیەکانی لقەکەمان و سنوورەکەی لە مانگی لە دایک بوونی سەروەری مرۆڤایەتی پێغەمبەرمان (دروودی خوای لەسەر بێت ).


دواتر سوپاسی دکتۆر عبدالله مەلا سعید سەرۆکی یەکێتی زانایان کرا لە هەمبەر کردنەوەی خولی بەهێزکردن بۆ مامۆستایانی ئاینی لە زانکۆی ئەزهەری وڵاتی میسر، کە تیایدا کۆمەڵێک مامۆستای ئاینی بەشدارن لە خولەکە و لەناویاندا دوو مامۆستای بەڕێزی سنووری لقەکەمان ئەوانیش هەریەکە لە بەڕێزان:


مامۆستا مەلا فەرمان چۆمانی بەرپرسی ناوچەی چۆمانی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەمال پیرانی بەرپرسی ناوچەی مێرگەسۆری یەکێتی زانایان.


لە کۆتاییدا بەرپرسی لقەکەمان سوپاسی  ستافی کارگێڕانی لق و ناوچەکانی سنووری لقەکەمانی کرد کە ئامادەی مەڕاسیمەکانی مەولوود بوون لە سنووری ناوچەکانیان.