لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانی شەقڵاوە دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 2019/11/28 لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی کرد لە بەڕێوەبەرو ستافی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانی شقلاوەو لە دانیشتنێکی دۆستانە وێرای تەئکید کردنەوە لە هەماهەنگی و کاری هاوبەش و هەوڵدان بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەمەڕ کێشەو ئاریشە کۆمەڵایەتی و خێزانیەکان و نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، جەختیان لە پێگەو رۆڵی زانایان کردەوە کە دەتوانن پەیامی کاریگەر بگەیەنن و کۆمەڵگە لە پرس و پێشهاتەکان هۆشیار بکەنەوە.


هەر لە  دانیشتنەکەدا بەڕێز کاک سەفین تاهیر دەست خۆشی و سوپاسی تەواوی مامۆستایانی ئاینی کرد کەبەردەوام پشتگیربوینە بۆ تەبایی و یەکڕێزی خێزانی.


لە لای خۆیانەوە کارگێرانی لقی شقلاوە بەخێرهاتنێکی گەرمی بەڕێوەبەرو ستافی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانیان کرد.