سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەر پرۆژەیەک لەخزمەتی خیتابی ئایینی دابێت پشتیوانی دەکەین

سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەر پرۆژەیەک لەخزمەتی خیتابی ئایینی دابێت پشتیوانی دەکەین


 


 رۆژی 3ی12ی2019 لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بە ئامادەبوونی هەردوو بەرێزان د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک تایبەت بە وتاری هەینی و پێشخستنی گوتاری ئایینی لە کوردستان بەرێوە چوو.


سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی یەکێتی زانایان باسی لەئامانجی دانیشتنەکەو پرسی وتاری هەینی کردو ئاماژەی بەوەدا کە یەکێتی زانایان بەهەموو هەوڵ و توانایەک پشتیوانی هەر پرۆژەو هەنگاوێک دەکات لە خزمەتی رەوشی ئایینی و خیتابی ئایینی بێت لە کوردستان.


هەر سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە سەرۆکی یەکێتی زانایان چەند پێشنیارو پرسێکی گرنگی باس خستە ڕوو بۆ ئەوەی بتواندرێت پەرە بە مینبەرو گوتاری ئایینی و خزمەتی مامۆستایانی ئایینی بدرێت، وە تەئکیدیشی لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کردو بەتایبەت لەو پرسە هاوبەشانەی گرنگە هەردوولا بەمەبەستی پێشخستن کاری لەسەر بکەن.


دواتر بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی تیشکی خسته‌ سه‌ر توندوتۆڵ كردنى په‌یوه‌ندیه‌كان به‌تایبه‌تى له‌ رێكخستنه‌وه‌ى ناو نیشانه‌كانى وتارى هه‌ینى  و كاراتر كردنى لێژنه‌ى تایبه‌ت به‌ وتارو گه‌یاندنى به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو ئاسان بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانى ئایینى له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم، دانانى ناونیشانى گونجاو واقعى هه‌ڵقوڵاوى خه‌ڵك بێت، چونكه‌ وتار بۆكۆمه‌ڵگایه‌و ده‌بێت ره‌نگ دانه‌وه‌ى ئه‌وانیش بێت، ئه‌مه‌ وێراى پاراستنى ئاساییشى نیشتیمانى ونه‌ته‌وه‌یى.



دواترو لە درێژەی دانیشتنەکە چەندین سەرنج و پێشنیار خرایە روو، برِیاریش وایە لە ئاییندە و بەپێی هەنگاوی کردەیی و واقعی پەرەی زیاتر بە کارەکان بدرێت .