سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لوبنان دەکات

دوێنێ 3ی12ی2019 بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان لەبارەگای مەکتەبی تەنفیزی پێشوازی لە بەرێز شێخ بلال شێخ عبدالناصر ئەلجەبری کرد.


لە دانیشتنێکی دۆستانەدا کە بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی ەکێتی زانایان ئامادەی بوو، تەئکید لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوەو چەند پرسێکی تایبەت بە هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.


شایەنی باسە یەکێتی زانایان لە میانی کارو چالاکیەکانی خۆیدا پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ چەندین کەسایەتی و ناوەندی ئایینی و ئەکادیمی لە جیهانی ئیسلامی هەیەو پەرەی زیاتریش دەدات بە ئاستی پەیوەندیەکان.