به مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌میانه‌وه، شاندێكی زانایانی ئایینی به‌شداری ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌یان كرد‌و، له كۆنگره‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، په‌یامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایانی پێشكه‌ش به كۆنگره كرد، كه تێیدا پیرۆزبایی زانایانیان پێ راگهیاندنو، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن. ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامهكهیه.
به‌ناوی خوای گه‌وره میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌ناوی خۆمان‌و ته‌واوی ئهندامو دۆست‌و لایهنگرانمانو، سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئایینی ئیسلام له كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین‌و، هیوادارین له كۆنگره‌كه‌تان سه‌ركه‌وتووبن، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان‌و، هه‌وڵدان بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ری‌و لێبووردن له نێو سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان، به‌و ئومێده‌ی بتوانین بگه‌ینه مافه وه‌ده‌ست نههاتووهكانمانو، بشتوانین پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانمان بكه‌ین، دڵنیاشین، كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌پێی ئه‌و مێژووه‌ی هه‌یه‌تی، ده‌توانێت به‌و ئه‌ركه مه‌زنه ههڵبستێتو، له ئاست به‌رپرسیارێتی دابیت بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان‌و، له سه‌نگه‌ری دیفاعكردن له كورد‌و كوردستان ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
|