یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مەلا خالید مەلەکی دەکات

ئەم شەو 26/12/2019 خێزانی بەرێز مامۆستا مەلا خالید مەلەکی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی و بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


بەرێز مامۆستا مەلا خالید مەلەکی


بەڕازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (هەمین)خانی خێزانی بەرێزتانمان پێگەیشت، بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە بەرێزتان و خانەوادەو خزمان دەکەین و هاوبەشی خەمی ئێوەین.


خوای گەورە بە لوتف و کەڕەمی خۆی خوالێخۆش بوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامیش بە خانەوادەو کەس و کارو هەموو لایەک ببەخشێت.


انا لله وانا الیه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


26/27-12-2019