یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مەلا یوسف چۆمانی دەکات

رۆژی 31ی12ی2019 حاجی سلێمان روستایی مامی مەلا یوسف چۆمانی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا یوسف چۆمانی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورە و میهرەبان


بەرێز مامۆستا یوسف چۆمانی


بە رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە هەواڵی کۆچی دوایی (حاجی سلێمان روستایی) مامی بەرێزتانمان پێگەیشت، بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێزت و خانەوادەی رەحمەتی دەکەین و، لەخوای گەروە داواکارین خوالێخۆشبوو بە فیردەوسی ئەعلا شاد بکات و سەبرو ئارامی بەئێوەو  خزمو کەس وکارتان ببەخشێت.


انا لله وانا الیه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


31ی12ی2019