لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات

ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2019/12/31 لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا


ملا زهرالدین خیلانی کارگێڕو بەرپرسی ڕاگەیاندنی لق


سەرەتا لە لایەن مامۆستا تحسین خۆشناو بەرپرسی لق دەست بەکۆبونەوەکەکرا بە گفتوگۆکردن لە بارەی کارنامەی کۆبونەوەو خوێندنەوەی ڕاسپاردەکانی مەکتەبی تەنفیزی و قسەکردن لەو بابەتانەی کەپەیوەست بە زانایان
پاشان دەرگای گفتوگۆ کرایەوە بە ڕوی ئامادەبوان لە کارگێڕان و بەرپرسانی ناوچەکان کۆ بونەوەکەیان دەولەمەند کرد بەپێشکەش کردنی ڕاو سەرنج و پێشنیاری بەسود پاشان لە کۆتایدا پێشنیار کرا بۆ مەکتەبی تەنفیزی و لیژنەی باڵای فتوا کە کاری جیدیتر بکات بۆ وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و هەموو ڕێگایەکیش بگرێتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە سوکایەتی بە زانایان و فەتوای شەرعی دەکەن.



وەهەروەها بڕیارماندا لە هەفتەی ئایندە هەموو ڕۆژانی پێنج شەممە سمینارێک سازبکەین بۆ کەسانی شارەزاو بەئەزمون لە بوارەکانی جیاجیادا لە بارەگای لقی شقلاوەی زانایان.


لە کۆتاییدا دەست خۆشیکرا لە مەکتەبی تەنفیزی و خودی سەڕۆکی یەکێتی زانایان بە ڕێز مامۆستا ملا عبداللە گرتکی بۆ ڕەخساندنی ئەم جۆرە خولانە وەکو ناردنی زانایان و بەشداری پێکردنیان لەو خولانەی کەدەکرێنەوە لە ولاتانی دونیا.