لقی پشدەری یەکێتی زانایان بەشداری سیمینارێک دەکات و سەردانی لقی پشدەری یەکگرتووی ئیسلامی دەکات

لە بەرواری ٦،٢، ٢٠٢٠ بەڕێز مامۆستا مەلا احمدی خانەقا بەرپرسی لق بە وتارێک بەشداری کرد لە سیمینارێکی تایبەت بە هۆشیاری خۆپارێزی کە بەڕێوەبەریەتی تەندروستی ڕاپەڕین لە هۆڵی کۆبونەوەکانی پەروەردەی پشدەر بۆ مامۆستایانی وانەی زانست ڕێکیخستبوو. لە وتارەکەیدا بەڕێز بەرپرسی لق تەئکیدی لەوە کردەوە کە خۆپارێزی لە نەخۆشیە درمەکان کارێکی شەرعیەو پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم فەرمانی پێکردووە.


لە هەمان ڕۆژدا وەفدێکی لق کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان مامۆستا مەلا عەلی ئاوەژەیی جێگری لق و مامۆستایان مەلا سەید ڕەحمان و مەلا حەسەن شیوەڕەزی و مەلا محمد شیوەڕەزی کارگێڕانی لق سەردانی لقی پشدەری یەکگرتووی ئیسلامیان کردو بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندیانەوە پیرۆزبایی زانایان پێڕاگەیاندن.


ڕاگەیاندنی لق