ئاسایشی هه‌ولێر هه‌لی كووتاوهته سه‌ر مزگهوتێكو دوای گهڕانو پشنكنینی مزگه‌وته‌ش چوونه‌ته سه‌ر ماڵی مامۆستای مزگهوتو كوڕه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه، یه‌كێتی زانایانیش له كێشه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه‌و كاری پێویستی له‌و باره‌وه ئه‌نجام داوه .
شه‌وی 19/5 له گه‌ره‌كی كوردستانی شاری هه‌ولێر هێزێكی ئاسایشی شاره‌كه چوونه‌ته سه‌ر مزگه‌وتی(حاجی جوامێر)و دواتریش ماڵی مامۆستای پێش نوێژی مزگه‌وت به‌ڕێز (مامۆستا مه‌لا محمد غه‌زالی)و كوڕه‌كه‌شی به‌ناوی(محمد) له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، وه‌ك پارێزه‌رێكی زانایان‌و داكۆكیكردن له مامۆستایانی ئایینی، به‌دوا داچوونی پێویستی كردووه‌و له كێشه‌كه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ په‌یام به‌ڕێز (شێخ نیاز دێگه‌یی) به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان سه‌باره‌ت به‌و كێشه گوتی: دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار كراینه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌و كێشه‌یه، راسته‌وخۆ لێژنه‌یه‌كمان به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون پێك هێنا، كه خۆم سهرپهشتیم كرد‌و سه‌ردانی ماڵی مامۆستامان كرد‌و له زاری مامۆستاوه چۆنیه‌تی كێشه‌كه‌مان بیست‌و مزگهوتهكهشمان بینی كه پشكنینی بۆ كرابوو، دواتر په‌یوه‌ندیمان به‌لانی په‌یوه‌ندار كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رێز پارێزگاری هه‌ولێرو به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش قسه‌مان كرد، خۆشبه‌ختانه توانرا كۆڕه‌كه‌ی مامۆستا بگه‌ڕێندرێته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی‌و كێشه‌كه‌شمان چاره‌سه‌ر كرد.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ڕِوونكردنهوهیهكی ده‌ركردووه، كه له به‌شی به‌یاننامه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
|