لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەژداری کردنەوەی مزگەوتی (باری) لەشارۆچکەی دیانا دەکات

 ئەمرۆ ٦ / ٢ /٢٠٢٠ لە مەراسیمێکی خنجیلانەدا بە ئامادەبونی ستافی کارگێرانی لق و ناوچەکانی سۆران و دیاناو بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران بەرپرسانی حکومی و حزبی و سەربازی و کەسایەتی و ریش سپی و خەڵکی بەرگوان مزگەوتی (باری) لە گەڕەکی زۆزك سەر بە ناحیەی دیانا لە سنوری قەزای سۆران کرایەوە ووتاری لقەکەمان لەلایەن مامۆستاملارسول گەزنەی کارگێڕی لق پێشکەش کرا پیرۆزبای له خەلکی ناوچەکە کردو دەست خۆشی لەخێرخوازان و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە کرد.


وە لە بەشێکی وتارەکەی باسی لە پێگەو پیرۆزی مزگەوت کردو چەند ئایەت و فەرموودەی سەبارەت بە گەورەی مزگەوت و چۆنیەت عیبادەت کردن لەناو مزگەوت بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.


راگەیاندنی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان