شاندێكی لقی هەولێری یەكێتی زانایان بەشداری لە مەراسیمێکی رێزلێنان لە كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان دەکات

سەرلەبەیانی (13/2/2020) ملاڕعـد ئۆمەربلی بەرپرسی ڕاگەیاندن و وتەبێژی لقی هەولێری یەكێتی زانایان وشاندی یاوەری بەڕێزان مامۆستاملاحیدربن دیان ومامۆستاملاشكر ئۆمەربلی , بەنوێنەرایەتی بەڕێز شێخ نیاز نقشبندی بەرپرسی لق بەشداریان كرد لە ڕێزلێنان لەبەڕێز (هەورازگوڵپی )بێژەری سەركەوتوی كەنالی روداو كە لە كۆلێژی زانستا ئیسلامیەكان ولەلایەن (سەنتەری صلاح الدين الايوبي بۆتوێژینەوەی ئیسلامی) رێكخرابوو
وەكو رێزلێنان لە بلاوكردنەوەی ڕاپۆرتێك لەسەر ( داهاتوو بۆ ئیسلامە ) لەسەر ئاستی ناو خۆی و دەرەوە كاردانەوەی باشی هەبو


بۆیە داوا لە سۆشیال میدیاو كەنالەكانی ڕاگەیاندنی بینراو و بیستراو دەكەین بەكاری پیشەیی خۆیان هەلبستن و ببنە مایەی دڵ خۆش بونی هاولاتیان و موژدەبەخش بن بۆ كۆمەلگای كوردی و خۆیان دوور بگرن لە دەمار گیری و شتی نەشیاو ودوورلەئاینی پیرۆزی ئیسلام و دابونەریتی كوردستان


هیوادارین نمونەی كاك هەوراز گوڵپی هەربەزیاد بێ و دەست خۆشیش مان هەیە بۆكەنالی روداو

بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان .