شاندێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان خانەقای بیارەی شەریف بەسەر دەکاتەوە

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ۲۰۲۰/۲/۱٥وەفدێکی لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان کەپێک هاتبون لەبەڕێزان مامۆستا عبدالحمید بەرپرسی لق و مامۆستا ٲحمد جێگری لق بەمەبەستی بەسەرکردنەوەو لەنزیکەوە هەواڵ پرسینی مامۆستایان و فەقیێ بەڕێزەکان سەردانی خانەقای بیارەی شەریفەیان کرد لەلایەن بەڕێزان (مامۆستا فاخر بەڕێوەبەری مەدرەسەی خانەقای بیارە و مامۆستا محمود و مامۆستا عبدالکریم )ەوە بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا.


ئەمەو لە دانیشتنێکی دۆستانە وێرای باسکردنی پێگەو رۆڵی زانایان و تەدریس و پەروەردەکردنی فەقێ، تیشک خرایە سەر چەند پرسێکی پەیوەست بە کاروباری زانایان و حوجرەکانی کوردستان بەتایبەت خانەقای بیارە کە جێدەستی لە خزمەتی ئیسلام و زانست دیارو بەرچاوە.


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان