ستافێکی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەژداری سالیادی دامەزراندنی ھەردوو یەکێتی قوتابیان و یەکێتی لاوان دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۸/شوباتی2020 وفدێکی لقی سۆران کەپێک هاتبون لەبەڕێزان ( م.ملارسول گەزنەی و م.ملاملحم گەردی و م.ملایونس گرتکی) بەمەبەستی پیرۆزبایی  بەژداری ٦۳ سالەی دامەزراندنی ھەردو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان کرد لەلایەن بەرپرسی ناوەند و لق وکارگێڕانی هەردو ڕێکخراوەکە پێشوازی کران ، ستافی لق پیرۆزبای ودەست خۆشی خۆیان گەیاندە هەردو ڕێکخراوەکە ، کە خزمەتێکی زۆر قوربانیەکی گەورەیان داوە لە خەباتی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان وەهەروەها دوپاتی برایەتی و هەماهەنگی کاری پێکەوە کرا بەڕێزیان خۆش حالی خۆیان بەو سەردانە دەربڕی . 


راگەیاندنی لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان