لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان رێکاری پێویست سەبارەت بە سوکایەتی کردن بەرامبەر ئیسلام دەگرێتە بەر

دوێنێ 23ی2ی2020 دوای بڵاوبوونەوە ئەو سوکایەتیانەی لە لایەن گروپێکی شانۆیی نمایش و بڵاوکرایەوە، لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کۆبونەوەیەکی بە پەلەی ئەنجام داو تێیدا باسی لە هەڵوێستی زانایان سەبارەت بەو سوکایەتیە گەنگەشە کرد، بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشتی سەرجەم زانایانی سنورەکەی کرد.


ئەمرۆ 24ی2ی2020 مامۆستا حمەئەمین کەلاری بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی زانایانی ئایینی کردو دوای ئیدانەکردنی ئەو سوکایەتیانەو گفتوگۆی مامۆستایان و دانانی بەرنامەی بەرنگاربوونەوەو رێگری لەو سوکایەتیانە، بریار درا رێکاری یاسایی بەرامبەر بکەرانی ئەو شانۆیە بگرنە بەر.


بۆ ئەو مەبەستە هەر ئیمرۆ سەرجەم زانایان بەسەرپەرشتی مامۆستا حمەئەمین کەلاری بەرپرسی لق سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کردو لە لایەن بەرێز سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کران و لەدانیشتنێکدا باس لەو سوکایەتیانە کرا، کە بەچاودێری ئیدارەی گەرمیان و بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان وەرزی شانۆ راگەیێندراوە.


دواتر سەردانی داواکاری گشتی گەرمیان و بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیانیان کردو لەهەرسێ دانیشنەکاندا پەیامی مامۆستایان راشکاوانە بە هەمووان راگەیێندراوە، کە ئەو سوکاتیانە جێگەی قبوڵ نین و پێچەوانەی هەموو یاساو رێسا و بنەماکانی شەریعەتەو لەگەڵ ئادابی گشتی کۆمەڵگەش یەکناگرێتەوە، هەروەها مەترسیشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئاشتی کۆمەڵگە.


دواتر لە یاداشتێکی تایبەتدا پەیامی زانایانی گەرمیان کۆکرایەوەو بۆ رای گشتی و کەناڵەکانی راگەیاندن خوێندرایەوە، کە تێیدا وێرای ئیدانەکردنی ئەو سوکایەتیە داوای هەرچی زووە لێپێچینەوەی بکەرانی ئەو کارە لەچوارچێوەی یاسا دەکەن، راشیدەگەیێنن کە کوردستان پێویستی بە پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی کۆمەڵایەتی هەیە، نەک کارێک کاردانەوەی خراپی لێ بکەوێتەوەو سوکایەتی بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان و پێگەی مینبەرو مزگەوت و زانایان تێدا بێت.


لەو بارەوە مامۆستا حمەئەمین کەلاری بە سایتی زانایانی راگەیاند: کە ئەوان لەهەوڵەکانیان بەردەوام دەبن و بەدواداچوونی تەواو بۆ هەوڵی دەزگا مەعنیەکان و یاسا و داواکاری گشتی دەکەن و رێگە بەو سوکاتیانە نادەن بەرامبەر ئیسلام و موقەدەسات بکرێت.