شاندێی مەکتەبی تەنفیزی هەردوو لقی دهۆک و زاخۆی یەکێتی زانایان بەسەر دەکەنەوە

رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ۲۳ـ۲ـ۲۰۲۰ بەڕێز د. عبداللە ئاکرەیی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان و بەڕێز د. انس دهۆکی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان هەردوو لقی دهۆک و زاخۆی یەکێتی زانایانیان بەسەرکردەوە.


شاندەکە سەرەتا سەردانی لقی دهۆکی یەکێتی زانایانی کردو لەلایەن  بەڕێز مەلا جیهاد بێسفکی بەرپرسی لقی دهۆکی یەکێتی زانایان دەستەی کارگێڕی پێشوای کران، سەردواتر سەردانی لقی زاخۆی یەکێتی زانایانیان کرد.


مەبەستی سەردانەکە ئاگاداربوونە لە ڕەوشی هەردوو( لقی زاخۆ و دهۆک ـ یەکێتی زانایان ) و زانینی پێداویستیەکانیان و گەیاندنی داواکاریەکانیان بە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی لە کوردستان و زیاتر بەرەو پێشبردنی کارەکانی یەکێتی زانایان لەم سنورە .