دکتۆر محمد عمارە کۆچی دوایی کرد

سەر لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی (۲۸ ی شوباتی ۲۰۲۰) بیرمەندی گەورەی دونیای ئیسلام، نوسەری دیارو بەناوبانگ (د. محمد عمارة) كۆچی دوایی کرد..
ڕێزدار محمد عمارة مصطفی عمارة لە (۸ی دیسمبەری ۱۹۳۱) لە گوندی صروة - پارێزگای کفر الشیخ - وڵاتی میصر چاوی بە دونیا هەڵهێنا..
-  هێشتا مێرد منداڵ بوو هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەر کرد.
-  (۱۹۷۰) بڕوانامەی ماستەرو (۱۹۷٥) بڕوانامەی دکتۆرای لە فەلسەفەی ئیسلامیدا بەدەستهێنا.
-  خاوەنی نزیکەی (۲۰۰) بەرهەمە بە دیدێکی نوێ لە بوارە جیاجیاکانی هزری ئیسلامیدا.
-  بەڕێز (عمارة) زاناو نوسەرو بیرمەندێکی گەورەی سەر بە ڕەوتی میانەڕەوی ئیسلامی جیهانی بوو.
لە پۆستێکدا لەلاپەڕەی تایبەتی خۆیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای هاوخەمی پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی زانایانی ئەزهەرو خانەوادەو هاوادارانی رەحمەتی کردو هیوای خواست خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.