بەفەرمانێکی فەڕمی چوار ئەندام لەدەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر زیاد کران

ئەمرۆ 3ی3ی2020 لەسەر فەرمانی بەرێز د.عبدالفتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر چوار ئەندام لە دەستەی گەورە زانایان لە ئەزهەری شەریف زیان کران.


ئەو چوار کەسە بریتی بوون لەهەر یەک لە دکتۆر سەعید سەید عبادەو دکتۆر حسن احمد محمد جبرو دکتور محمود تۆفیق محمد سعدو دکتۆر محمد حسنی ابراهیم سلیم، کە هەر یەکە پسپۆرو شارەزایی بوارێکی تایبەتی زانستە ئیسلامیەکانە.


شایەنی باسە دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر لە 40 کەس پێک دێت و ساڵی 2012 لە لایەن شێخی ئەزهەر کە سەرۆکایەتی ئەو دەستەیە دەکات بەمەبەستی پێشخستن هەندێ ئالوگۆری تێدا کرد، ئەو دەستەیە لە سەرجەم پسپۆڕیەکانی پەیوەست بە لایەنی شەرعی و فیقهی لەخۆ دەگرێت و بەرپرسە لە دەربڕینی بۆچوونی دروست و زانستی لەمەڕ پێشهات و پرسە گەرمەکانی پەیوەست بە فەتواو شەریعەتەوەو رۆڵێکی باڵای هەیە لە داڕشتن و ئاراستەی عەقڵی مەشیخەی ئەزهەرو دانانی ستراتیژی زانستی.


سەرچاوە: ماڵپەڕی رێکخراوی جیهانی دەرچووانی ئەزهەر