شاندێکی لقی شارەزوری یەکێتی زانایان مەڵبەندی 12ی کۆمەڵی ئیسلامی بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ۲-۲-۲۰۲۰بە ئامادەبوونی بەڕێز م. شێخ غازی بەرپرسی لقی شارەزووری یەکیتی زانایان


وە بەڕێزان م.سید طاهر، م.عبدالرحیم، م.سەردار، م.فارس، کارگێڕانی لقی شارەزووری یەکیتی زانایان سەردانی مەڵبەندی ۱۲ی شارەزووری کۆمەڵی ئیسلامی بە مەبەستی پیرۆزبایی لە برای بەڕێز م.عبدالقادر صاڵح وەک بەرپرسی مەڵبەند وە لەلایەن بەرپرسی مەڵبەندو کارگێڕانی مەڵبەند پێشوازییەکی گەرممان لێکرا.


لە دانیشتنێکی دۆستانەو برایانەدا باس لە کارو چالاکی و بەرپرسیارێتی ئەم بارودۆخە کرا وە جەخت لەسەر زیاتر وە گەرموگوڕ کردنی دەعوەی ئیسلامی کە ئەمڕۆ گرنگیەکی کۆمەڵگەو جەماوەرەکەمانە بۆیە دەبێت بە گەرمووگوڕیەوە جەختی لەسەر بکرێت..