شاندێکی لقی 10ی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی لقی سۆرانی دەکات

رۆژی سێ شەمە۳- ۳ - ۲۰۲۰ بەڕێز علی عەونی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی 10 و شاندێکی یاوەری سەردانی لقەکەمانیان کرد و لە لایەن بەڕێز ماموستا مەلا خالد مەلەکی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقەکەمان و کارگێڕانی لق پێشوازی لێکرا.شاندی لقی 10 سوپاس و ڕێزی خۆیان ئاراستەی سەرجەم ماموستایانی ئایینی سنوورەکەمانیان کرد له هەمبەر یەکڕیزی و تەبایی و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا کە ماموستایانی ئایینی ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە ڕێنمای هۆشیار کردنەوەی هاولاتیان ،هەر لە دانیشتنە کەدا زیاتر باس لە پەیوەندیەکان کرایەوەو سوپاسی سەردانەکەیان کرا.


ڕاگەیاندنی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان