روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

 روونکردنەوەیەک لە وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەربارەی چاوپێکەوتی بەرپرسی پەیوەندیەکانی وەزارەت لە رادیۆی دەنگی ئەمەریکا.


دوێنێ بەرپرسی پەیوەندیەکانی وەزارەت چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ئەنجامداوە بەناوی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لێدوانی دژی ئەنجومەنی باڵای فەتوای کوردستان داوە.


لێرەوە رایدەگەێنین کە قسەکانی ئەوکەسە بەھیچ شێوەیەک گوزارشت لەرای فەرمی وەزارەت ناکات، لەگەڵ ئەمەش وەزارەتی ئەوقاف رۆڵ و پێگەو گرنگی ئەنجومەنی باڵای فەتوای کوردستان بەرز دەنرخێنێ جەختیش دەکەینەوە لەھەبوونی پەیوەندیەکی زۆر باش و پتەو لەنێوان بەڕێزان لە ئەنجومەنی باڵای فەتوای کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، دەزگاکانی راگەیاندن ئاگادار دەکەینەوە کەرای فەرمی لەڕێگەی کەناڵی فەرمی وەزارەتەوە رادەگەێندرێت.


لەگەڵ ڕێز


 


نەبەز ئیسماعیل کمال


ووتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی


٧ ئادار ٢٠٢٠