لقی هەولێری یەكێتی زانایان لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی پەیامێكی ئاینی بۆ خەلكی كوردستان رادەگەیەنێت

رۆژی هەینی ( 13/3/2020) بەرێز شێخ نیاز راغب نقشبندی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وبەئامادەبونی جێگری بەرپرسی لق وئەندام و كارگێرانی لق , پەیامی ئاینی پێشكەش بە خەلكی هەرێمی كوردستان كرد


لە ڕوانگەی (الوقاية خير من العلاج ) خۆپاراستن باشترە لە جارەسەری ,
لەمیانەی پەیامەكەی داوای لەموسلمانانی خۆشەویست كرد كە زیاتر بگرێنەوە بۆ لای خودای گەورە بە تەوبەو زیكرو بەخشین ولێبوردەیی وە داوای لەخەلكی كوردستان كرد كە زیاتر پابەندی رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی بن و گرنگی بە تەندروستی خۆیان و خەلكی بدەن وە رۆنیشی كردەوە ئەوەی پابەندی رێنمایە تەندروستی وئەمنی نەبێت و خەلكی تر توشی ئەم نە خۆشیە بكات ئەوە گوناح باردەبێت.


دواتر داوای لە خاوەن مولك و خاوەن دوكان و خاوەن خانو كرد لە م ماوەیە جاو بخشێنن بە كرێكان لە سەر كرێجیەكان و باریان سوك بكەن بە وەرنەگرتنی كرێ یان كەمی بكەنەوە.


هەروە ها داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە ئەوانیش جاو بخشێنن بە لابرن و كەم كردنەوەی باج و غەرامات و ئاسان كاری بۆ هاولاتیان.


وەداوای لە خێر خوازان و خوا پێداوان كرد كە یارمەتی كەرتی تەندروستی بدەن و هاوكاری خەلكی لێ قەوماوان بكەن


لە كۆتای بە جەند دوعاو پارانەوەیەك كۆتای بە گۆنگرە رۆژنامەوانیەكە هێنا.




ملا رعـد ئۆمەربلی بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و وتەبێژی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان