یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستەی مامۆستا مەلا عبدالواحد بالەکی دەکات

بەهۆی کۆچی دوایی (سافیە خان)ی خوشکیانەوە، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بەرێزان مامۆستا مەلا عبدالواحد بالەکی و مامۆستا مەلا زاهید بالەکی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


خانەوادەی بەریزی مامۆستا مەلا عبدالواحد بالەکی


بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە، شەوی رابردوو هەواڵی کۆچی دوایی (صافیە خان)خوشکی (بەرێزتان و مامۆستا مەلا زاهید، کە دەکاتە خێزانی مام نجم الدین حەوێز ئاغا)مان پێگەیشت و هاوبەشی خەمتانین.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە جەنابتان و خانەوادەی بەریزتان و خزم و دۆستان دەکەین، لەخوای گەورە داواکاری جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و سەبرو ئارامی بە خانەوادەتان ببەخشێت و پاداشتی بەخیرتان بداتەوە.


انا لله وانا الیه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


۱٦ی۳ی۲٠۲٠