یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستەی مامۆستا مەلا عماد برادۆستی دەکات

بەهۆی کۆچی دوایی دایکی بەرێزیانەوە، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بەرێز مامۆستا مەلا عماد برادۆستی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


بەرێز مامۆستا مەلا عماد برادۆستی


بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە، ئەمرۆ هەواڵی کۆچی دوایی (دایکی) بەرێزتانمان پێگەیشت و هاوبەشی خەمتانین.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە جەنابتان و خانەوادەی بەریزتان دەکەین، لەخوای گەورە داواکاری جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و سەبرو ئارامی بەئێوەی بەرێزو خانەوادە بەرێزەکەتان ببەخشێت و پاداشتی بەخیرتان بداتەوە.


انا لله وانا الیه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


23ی۳ی۲٠۲٠