توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر حوکمی راگرتنی وتاری هەینی و نوێژی بە کۆمەڵ بەهۆی کۆرۆنا

دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرەتای ساڵی 2020وە بڵاو بوویەوەو بە زوویی زۆربەی وڵاتانی دونیای گرتەوە، بووە هۆی وەستانی جموجۆڵەکانی ژیان و سەرجەم چالاکیە جەماوەری و کۆبوونەوە فراوان و فەرمی و نافەرمیەکان، دواجار کار گەیشتە ئەوەی نوێژی بە کۆمەل و وتاری هەینی و لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی دەرگای مزگەوتەکان داخراو مەراسیمە ئایینیەکان بەمەبەستی پاراستن و سەلامەتی هاوڵاتیان راگیران.


لەو سۆنگەوە پرسی راگرتنی مەراسیمە ئایینیەکان بووە جێی مشتومڕی خەڵکی دیندارو بەشێکی زانایانیش لە جیهانی ئیسلامی بۆچوونی خۆیان لەو بارەوە خستە روو.


ئەو توێژینەوە زانستیە بەناونیشانی (حکم تعطیل الجمعة والجماعات خوفا من انتشار العدوی) لە نووسینی بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، بە شێوەیەکی زانستی و خستنەڕووی بەڵگەو بۆچوونی زانایان و گەنگەشەی بۆچوونەکان لەو بارەو یەکلایی کردنەوەی ئەو پرسەی شرۆڤە کردووە.


ئەوانەی دەخوازن بە شێوەیەکی زانستی ئاگاداری لایەنە وردو درشتەکەی ئەو بابەتە بن، ئەم توێژینەوەیە بەجوانیەوە قسەی لەسەر کردووە.


بۆ داگرتنی تەواوی کتێبەکە دەتوانن کلیک لێرە بکەن:


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=201&scheme=