سەرۆکی یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی وەزیری ئەوقافی مالیزیا دەکات

دوێنێ 14ی4ی2020 بەرێز د.عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە بەرێز (د. زولکیفل محمد ئەلبەکری) وەزیری نوێی کاروباری ئیسلامی وڵاتی مالیزیا کرد.


لە بەشێکی پەیامەکە هاتووە: بەرێز د. زولکیفل محمد ئەلبەکری جوانترین سڵاوو ئاراستە بەرێزتان دەکەم و هیوای باشی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و هەر تەندروست و سەلامەت بن.


هەروەها هاتووە: خۆشحاڵم لەدڵەوە پیرۆزبایی دەستنیشانکردنی بەرێزتان وەک وەزیری کاروباری ئیسلامی مالیزیا پێت رابگەیێنم، کەسایەتی جەنابتان و دەسکەوتە پیشەیی و زانستیەکانتان بەڵگەی لێهاتووی بەرێزتانە بۆ ئەو پۆستە، بۆیە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ گەیشتن بە ئامانج و پێشوەچوون و گەشانەوەی وڵاتە بەرز و گەلی دڵسۆزتان  دەخوازم.


لە بەشێکی تری پەیامەکە هاتووە: تەئکید لە پەیوەندی برایانەی نێوانمان دەکەینەوەو بەدڵنیاییەوە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی لە کوردستان و وەزارەتی کاروباری ئیسلامی لە مالیزیا پەرە پێ دەدەین و هاوکاری یەکتر دەبین.